Weiter Schreiben -
Der Newsletter

So vielstimmig ist die Gegenwartsliteratur.
Abonnieren Sie unseren Weiter Schreiben-Newsletter, und wir schicken Ihnen
die neuesten Texte unserer Autor*innen.

Newsletter abonnieren
Nein danke
Logo Weiter Schreiben
Menu
Suche
Weiter Schreiben Schweiz ist
ein Projekt von artlink
Fr | It
Logo Weiter Schreiben
Menu

ڕوونادات....؟!

Ronan Ahmad
© Shireen Ali, Memories of War, ink on paper (2016-2017)

خۆشم نازانم ئەو شتانەی کە ڕوونادەن چیین…؟!
ھەروا ناشزانم ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن چیین…؟!

لەوانەیە شتگەلێک ڕووبدەن، کە ھیچ لەبارەیانەوە نەزانم و
ھیچ کام لەو شتانەش ڕوونەدەن، کە دەربارەیان شتگەلێک دەزانم؟!

بەفرێکی وشک بەدەم گەردەلوولەوە
لە ناوەوەم، بەسەر ڕۆحمدا دەبارێت
بایەکی ڕەش هەندێک لەو بەفرە لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچدەکات و دەیبات
کەمێکیشی لەو چرچولۆچانەدا دەکەوێت کە با نایانگرێتەوە
ئەو چرچولۆچانەی بەدەم مردنەکانەوە کەوتوونەتە ناو درزەکانی ڕۆحمەوە

ئەو بەفرە کەمەی کە جێماوە،
دەشێت تا نەفخی سوور نەچێتەوە و
لەرزێکی ئەبەدی بخاتە دڵی من و ھەموو ئەوانەش کە لە دوورەوە دەیبینن…

چیرۆکگەلێک بەردەوام گیانم دەکێشن
چیرۆکگەلێک؛ ڕاستین نەک سەراب.
چیرۆکگەلێک؛ چاوەکان لێیان
هەڵدەئەنگوێن..
چیرۆکگەلێک؛بەردەوام لەبیر دەکرێن.
ئاخر ئەمە لەبەرچی؟
خۆ ئێمە ئەزمونمان کردوون ھەتا گەر ڕاستەوخۆش نەبووبێت….

تووشی خەوزڕان هاتووم….
منداڵانی سووتاوی ناو جەنگەکان دەبینم.
ئەو ژنانە دەبینم کە بوون بە سەلکەبزووت
ئەوان دژی ستەم و نادادی لەسەریان
بۆ پاراستنی کەرامەتیان
ئاگریان بەردەدایە جەستەی خۆیان.
ئەوان خۆدەسوتێنن تا پێمان بڵێن:
بەتەنھا خۆمان خاوەنی جەستەمانین.
کەرامەتمان بەتەنھا موڵکی خۆمانە
خۆ گەر بتانەوێ لێمانی زەوتکەن
ئەوا ڕادەستی ئاگری دەکەین، نەک هی ئێوە.
پەراسووی منداڵانی برسیی دەستی هەژاری دەبینم.
چاوی خەم تێزاوی ئەو منداڵە بێگوناهانە دەبینم،
هێشتا کۆئەندامی زاووزێی خۆیان ناناسن
بەڵام لەناو منداڵدانی دایکیانەوە تووشبووی ئایدزن و
لەگەڵ ئازارێکی پڕوکێنەردا، لە چاوەڕوانی مردندان.

شتگەلێکی تۆقێنەر دەبینم..

تکایە بەو نیگا توانجئامێزانە لێممەنواڕە.
تکایە بە ڕوومدا هەڵمەشاخێ و مەڵێ:
زۆر جوانە…،
هەمدیسان تێهەڵچوویتەوە؟
دووبارە تاریکی دەپڕژێنیت …؟
تاریکی و تاریکییی …؟!

شۆک نەتگرێ..!
دەتوانم ئەم هەموو وێنە تۆقێنەرانە لەناو سەرمدا بن و شێتیش نەبم.

مەترسە:
لەناو ئەو هەموو مردنانەوە کە تێیاندا ژیاوم
دەتوانم گۆرانیش بڵێم و
سەما بکەم و بەدەنگی بەرزیش پێبکەنم.

خەم مەخۆ،
دەتوانم بۆ ھەمیشە زۆر خۆشبمووێیت
ئاخر ئەو مردنە زۆرانەی ئەزموونم کردوون
بێسنوور خۆشەویستیم لێ ئافراندون

خاترجەم بە …،
ناوەوەم تۆپەڵێکی گەورەی ڕەنگاوڕەنگە لە خۆشەویستیی
چوون ڕێگا دروستەکەی بەرخۆدان لەپێناو جوانکردنی ژیان
بەتەنھا ھەر خۆشەویستییە..

ئازیز دڵنیابە وەک قەقنەس،
هەمیشە لە خۆڵەمێشی خۆم ھەڵدەفڕمەوە و
دووبارە ئاسمانەکان تەیدەکەم
بەڵام زۆر حەز دەکەم بەیەکەوە بفڕین
تا شینترین و فراوانترین و شادترین ئاسمان پەیداکەین

لێگەڕێ هاوئاسمان بین
ئازیزم کۆسپ دروست مەکە،
باڵەکانمان دەیانەوێ بێنەدەرەوە و وەکرێن
ئەوان دەخوازن بەختەوەریمان بۆ بێنن.

– Mein Schatten kommt mit euchLesenسێبەرەکەم لەگەڵتان دێت
– Unter freiem HimmelLesen

Datenschutzerklärung