Weiter Schreiben -
Der Newsletter

So vielstimmig ist die Gegenwartsliteratur.
Abonnieren Sie unseren Weiter Schreiben-Newsletter, und wir schicken Ihnen
die neuesten Texte unserer Autor*innen.

Newsletter abonnieren
Nein danke
Logo Weiter Schreiben
Menu
Suche
Weiter Schreiben Schweiz ist
ein Projekt von artlink
Fr | It
Logo Weiter Schreiben
Menu

سێبەرەکەم لەگەڵتان دێت

Ronan Ahmad
© Mohammed Zaza Titel: A date with the Creator. Acryl auf Leinwand, 170 x 150 cm (2016)
© Mohammed Zaza: A date with the Creator, Acryl auf Leinwand, 170 x 150 cm (2016)

ھەموو شتێکم لێ حەرامکەن.
وەک چۆن ئەو ژنانەی
کە بەنیازی دیداری ئەبەدیی ێێسوس لەو دنیا!
خۆیان لە عەزییەکی ئاودامانی ڕەنگ مردوو ھەڵدەکێشن و
لەچکێکیش لە سەر برۆ و گەردنیان توند دەکەن
تا ڕەونەق و پیرۆزیی ڕوخساریان
بەر لە گەیشتن بە مەسیح
بەنیگای پیسی پیاوانی نەوسن نەڕوشێت.
ئەوان بەخاتری دیدار و لەزەتبردنی ئەبەدی لە باوەشی ێێسوس دا
دەستبەرداری خۆشییەکانی ئەم ژیانە کورتەیان دەبن و
تا مردن
لە کڵێسایەکدا ڕەنج دەدەن

***

گەر فڕێمبدەن یان نا
مردنێکی ھێند بەئازار خزاوەتە ناو سەرم
بەڕەھوتێکی وا ڕژاوەتە ڕۆحمەوە
جێی غەدرەکانی تەواوی جیھانی تیادەبێتەوە
دەتوانێت
شکان و وردوخاشبوونی ھەموو مرۆڤایەتی لە خۆی بگرێت
وردوخاشبوونی ڕۆحی ئەو سواڵکەرانەی
بەدەنگێکی لەرزۆکەوە
دەستیان بەرەو ڕووت ڕادەکێشن
وردوخاشبوونی ئەو ژنانەی
بۆ نانی منداڵەکانیان
بە نیگەرانییەکی قورسەوە لەبەردەمتدا ڕادەکشێن،
وەک ئەوەی کێوێک بەھەموو جانەوەرەکانیەوە،
ڕۆنیشتبێتە سەر جەستەیان
بەدرۆ زەردەخەنان دەکەن و
غەمزەی ئاشقانە داوێژن
شکانی ئەو مرۆڤانەی لە بێکاریدا دەبنە سەرباز و
بەڵام اخوازن
کەس بکوژن و بشکوژرێن
بۆیە لە مەیدانی جەنگدا
چەکەکانیان دادەنێنە سەرزەوی و
پەنجەکانی ھەردوو دەستیان
لەپشتی سەریانەوە گرێدەدەن و
خۆیان دەدەن بەدەستەوە.
ئەوجا ئۆردووی بەرامبەریان
کە ھاوچین و ھاوچارەنووسیانن
ڕووتوقووتیان دەکەنەوە و
ڕۆحیان ھەلاھەلا دەکەن
وردوخاشبوونی ئەو منداڵانەی
لەناو زبڵدانە مەزنەکان
بەدوای خوارندا دەگەڕێن
وردوخاشبوونی ئەو منداڵانەی
لەسەر شەقامەکانی بێئابڕویی
لەناو کەلاوە و فابریک و مێترۆکان
ئەتک دەکرێن و
بۆ ئەبەد کونێک دەکرێتە ناو ڕۆحیان
بەجۆرێک کە ساڕێژبوونی نییە
لەم گەردوونەدا
بستێک زەوی شک نابەم
لوێچێک ئابڕوی تێدامابێت؟!
***
سێبەرەکەم ئازادترە
لەھەر جێیەک جەنەی گرت و
چیتر لەگەڵتاندا نەھات
بەرپرس نیم
چوون دەمێکە یاخییە لێم
ئێستاش
کە دەیەوێت لەگەڵتان بێت،
بژاردەی خۆیەتی نەک من
ئەو دەمێکە پێچەوانەی من دەچەرخێت
ئەودەمانەی من دەبێت ڕابکەم
ئەو یەکتەختە خۆی دەکێشێ بەزەویدا و
گەر ئاسمان و ئیبلیسی بکەم بەگژدا
ھەنگاوێک لەتەکما نانێت
زۆر لەمێژە
گوێ بە شادی و خەمم نادات
لە زەماوەندەکانمدا قوڕدەپێوێ و
لەماتەمینی و پرسەکانیمدا
سەما دەکا و
گۆرانی دەچڕێ و پێدەکەنێ
زۆر دەمێکە
خەتێکی لەنێوان خۆی و مندا کێشاوە و
لەوە ناچێت
جارێکیتر بیسڕێتەو
***
ئەگەر لە نیوەی ڕێگادا
سێبەرەکەم خۆی ھەڵدایە سەر کۆڵی با
لێیگەڕێن بۆخۆی سەفەرکات
گەر خۆی کرد بەناو گەردەلوولدا و
بەرەو ژوور ھەڵکشا
وازی لێبێنن
ئاخر ئەو جگە لەخۆی بەگوێی زیڕوحیتر ناکات

***

ڕاستیت دەوێ،
سێبەرەکەم
بە ڕەفتاری ناسازییەوە جوانە.
سێبەرە شێت و شوورەکەم
چاو دەپۆشم
کە بەڕووتی
بە شەقامی شاراندا ھەڵدێیت،
ھەردەمەو لەباوەشی ژنێکدا بیت
ناقیژێنم بەڕووتدا و ناڵێم
بۆچی بەم لاسارییانەت
ئابڕووم دەبەیت
نا نا دەڵێم
دەڵێم بڕۆ ئازادیت باش
بڕۆ
بڕۆ سەرفرازیت باش
***
هەرگیز ترستان لەوە نەبێت
هاوزەمانی
نیشتنەوەی گەردەلوولەکە
سێبەرەکەم بەربێتەوە
بینیوتانە
چۆن کۆترەکان
بە چیکڵدانەی پڕەوە
بەھێواشی
لەسەر ھێلانەکانیان
دەنیشنەوە و
دەنوک
دەژەننە ناو گەروی
بێچووەکانیان
سێبەرەکەم
وەک ئەوەی دووباڵی ھەبێ
بە ئارامی
پێیەکانی
لەسەر زەوی دادەنێت و
هەنگاو دەنێت
ئەو ھەرچەندە
هەناوی پڕ
لە گێژەڵووکە و بورکانە
بەڵام زۆر جارانیش دەڵێی
فریشتەی ناو حیکایەتەکانە
***********

– Es wird nicht geschehenLesenڕوونادات....؟!
– Unter freiem HimmelLesen

Datenschutzerklärung